پەیمانگای نەتەوەیی بۆ توێژینەوە فەلەکی و جیۆفیزیکییەکان لە قاهیرەی پایتەختی میسر ڕایگەیاند، مانگی "ذوالقعدة"ـی ئەمساڵی کۆچی ٢٩ ڕۆژ دەبێت، کە کۆتا ڕۆژی هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی یەکشەممە ١٣ـی مانگی سێپتەمبەری داهاتوو.
سەرۆکی پەیمانگاکە دەڵێت، یەکەم ڕۆژ لە دەیەی حاجیان دەکەوێتە ڕۆژی دووشەممە ١٤ـی مانگی سێپتەمبەری داهاتوو، ڕوونیشی کردەوە کە وەستانی حاجیان لەسەر کێوی عەڕەفە دەکەوێتەڕۆژی سێشەممە ٢٢ـی مانگی سێپتەمبەری داهاتوو.
لە ژێر ڕۆشنایی ئەو زانیارییانەی سەرەوەش، یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز دەکەوێتە ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ـی مانگی سێپتەمبەری داهاتوو.
ماوەتەوە بڵێین، کە لە ئیسلامدا پشت بە بینینی مانگ دەبەسترێت بۆ دیاریکردنی کۆتا ڕۆژ و یەکەم ڕۆژی هەر مانگێکی ساڵی کۆچی، بۆیە دەبێ چاوەڕوان بین تا بزانین ئایا بینینی مانگ ئەو زانیاریانە پشتڕاست دەکاتەوە یان نا؟.

إرسال تعليق