Ads (728x90)

سێرجیۆ رامۆس گرێبەستەکەی تا ساڵی ٢٠٢٠ نوێکردەوە
کەمێک پێش ئێستا، بەرگریکاری ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید، (سێرجیۆ رامۆس)، شێوەیەکی فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ شاهانەکان نوێکردەوە.

دوێنێ، یانەی ریاڵ مەدرید لە رێگەی پێگەی خۆیانەوە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت، هەواڵی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی (سێرجیۆ رامۆس)ـیان بڵاوکردەوە، لە پرێسکۆنفراسێکیشدا کە لە یاریگای (سانتیاگۆ بێرنابیۆ) بەڕێوەچوو، بە شێوەیەکی ڕەسمی تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی قەیسەر (سێرجیۆ رامۆس) ڕاگەیەنرا.

بەپێی ناوەڕۆکی گرێبەستەکە، (سێرجیۆ رامۆس) تا هاوینی ٢٠٢٠ درێسی یانەی شاهانە دەپۆشێت و، ساڵانەش بڕی 8.5 ملیۆن یۆرۆ مووچە وەردەگرێت، بێجگە لەوەی لەکاتی تۆمار کردنی گۆڵ و بردنەوەی نازناوەکاندا بڕی 1.5 ملیۆن یۆرۆی دیکەی وەکو پاداشت پێدەدرێت.

إرسال تعليق