Ads (728x90)

کۆڤاسیچ واژۆی خستە سەر گرێبەستی خۆی لەگەڵ شاهانەکان
لە دوای پەیوەندی کردنی لە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵییەوە بۆ ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، یاریزانی ئاستبەرزی کڕواتی (ماتیۆ کۆڤاسیچی ) یەکەم لێدوانی خۆی دا و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو تاقیکردنەوە نوێیەی.

(ماتیۆ کۆڤاسیچی ) بۆ ماوەی شەش وەرز و بەبڕی ٣٥ ملیۆن یۆرۆ بووە یاریزانی یانە مەدریدییەکە و، لە قسەکردن بۆ راگەیاندنەکان وتی: "دەمەوێت بۆ هەموو شتێک سوپاسی ئینتەر بکەم، بەبێگومان دەمویست پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە بکەم، ئەو یانەیەکی گەورەیە لە جیهاندا."

ئەو هەروەها وتی: "زۆر دڵخۆشم، چونکە (مۆدریچ)ـی هاونیشتمان و هاوڕێم لێرەیە، ئەوە شەرەفێکی گەورەیە بۆ من لە تەنیشت یاریزانە گەورەکانی وەک (مۆدریچ و رۆناڵدۆ و بنزیما و بەیڵ) یاری بکەم.. من گەنجم و دەتوانم زیاتر گەشە بکەم، قسە لەسەر ئەو شوێنەش ناکەم کە من یاریی تێدا بکەم، چونکە ئەوە تایبەتە بە راهێنەر و ئەو بەرپرسە لە دیاریکردنی ئەرکەکانم لەناو یاریگا، بەڵام ئەو جێگەیەی کە پێی ئاسوودەم ناوەندی بەرگریکارەکانە، خۆشم و خێزانەکەم ئاسوودەین کە لێرەین."

شایەنی باسە، دوای نیوەڕۆ ئەمڕۆ لە مەڕاسیمێکی تایبەت و لەناو یاریگای (سانتیاگۆ بێرنابیۆ)، وە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری هاندەران و میدیاکاران، (ماتیۆ کۆڤاسیچی ) ناسێندرا، هەروەها درێسی ژمارە ١٦ـی پێدار.

إرسال تعليق