Ads (728x90)

ئەو وڵاتەی کەمترین ڕێژەی جگەرەکێشی تێدایە
لە میانی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی پزیشکیی جیهانیی، کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە "عیشق ئاباد"ـی پایتەختی تورکمەنستان گرێدرا، ناوی ئەو وڵاتە ئاشکرا کە کەمترین ڕێژەی جگەرەکێشی تێدایە.

لەو بارەیەوە، "مارگرێت تشان" بەڕێوبەری هەرێمایەتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، وڵاتی تورکمەنستان، کە دەکەوێتە کیشوەری ئاسیای ناوەڕاست، کەمترین ڕێژەی جگەرەکێش لەخۆدەگرێت.

لێکۆڵینەوەیەکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش دەریخستووە، ٨٪ـی کۆی دانیشتووانی ئەو وڵاتە جگەرە دەکێشن، ئەو ڕێژەیەش بە کەمترین دەژمێردرێت لەسەر ئاستی جیهان.

وڵاتی تورکمنستان بە داخراوترین وڵاتی جیهان دەژمێردرێت، بۆ نموونە لە ساڵی ٢٠١١ـدا ڕازیبوو بە پەیماننامەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ قەدەغەکردنی جگەرەکێشان، پاش ئەوەی جگەرەکێشانی لە شوێنە گشتییەکان و باڵاخانە حکومییەکان قەدەغەکرد، هەروەکو ڕێکلامکردنی بۆ جگەرەکێشان قەدەغەکرد.

شایەنی وتنە، سەرۆکی پێشووتری تورکمنستان، "دۆنما هووادە"، بنەبڕی جگەرەکێشانی دەکرد، لەو چوارچێوەیەشدا قادرمەیەکی بنیاتنا بە درێژایی ٣٦ کیلۆمەتر لە شاخە نزیکەکانی "عیشق ئاباد"ـی پایتەخت، کە تاکەکانی حکومەتی تورکمەنستانی ناچار دەکرد ساڵی جارێک بەسەر قادرمەکەدا سەربکەون، ئەوەش لە پێناو باشترکردنی تەندروستیان.

إرسال تعليق