گوناهەکانت زۆرن و هەست دەکەیت کەمتەرخەمی لە بەرامبەر خوای گەورە؟!، کارێکت کردووە کە بەهۆیەوە خوای گەورەت تووڕە کردووە؟!، دەتەوێت تەوبە بکەیت و وازبێنی لە گوناهـ تاوان؟!.
بیزانە کە ئەنجامدانی فەڕیزەی حەج یەکێکە لە پێنج بنچینە سەرەکییەکانی ئایینی ئیسلام، جا ئەگەر خوای گەورە نیعمەتی ئەو سەفەرە گەورەیەی کردە بەشت و سەردانی ماڵی خوای گەورەت کرد، تکایە ئەو دەرفەتە زێڕینەی تەمەنت مەفەوتێنە، کە لەوانەیە جارێکی دیکە بۆت ڕێک نەکەوێت ئەو سەفەرە پیرۆزە ئەنجام بدەی.
لە ئەبو هوڕەیڕە (خوا لێی ڕازی بێت) هاتووە، پێغەمبەری خۆشەویستمان (دروودی خوای لەسەر بێت) فەرموویەتی: "هەر کەسێک سەفەری حەجی ئەنجامدا و سەردانی ئەو ماڵەی کرد، ئینجا ڕووی لە کاری خراپە نەکردەوە و، خۆی تووشی شکاندنی فەرمانی خوای گەورە نەکردەوە، پاک دەبێتەوە لە چڵکی گوناهـ و تاوان و، وەکو ئەو ڕۆژەی لێدێتەوە کە لەدایکبووە".
جا چۆن کاتێک مرۆڤ بە پاکی (بەبێ گوناهـ) لە سکی دایکی دێتە دەرەوە، ئەگەر چووە حەجیش بە هەمان شێوە پاک دەبێتەوە لە گوناهـ و هیچ گوناهێکی نامێنێت.
خوای گەورە حەجی حاجیانمان قەبول بکات و لە گوناهەکانیان پاکیان بکاتەوە، داواکاریشین لە کردگار ئەو دەرفەتە زێڕینە بۆ هەموو موسڵمانێکی سەرڕاست و ڕاستگۆ بڕەخسێنێت.
دەقی ئەسڵی فەرموودەکەی پێغەمبەری ئازیز (دروودی خوای لەسەر بێت):
"مَنْ حَجَّ هَذَا الْبَيْتَ فَلَمْ يَرْفُثْ وَلَمْ يَفْسُقْ رَجَعَ كَمَا وَلَدَتْهُ أُمُّهُ".

إرسال تعليق