Ads (728x90)

گورگەکانی ڕۆما شکست بە یۆڤانتۆس دێنن
له‌ چوارچێوەی یارییەکانی هه‌فته‌ی دووه‌می خولی پله‌ یه‌كی تۆپی پێی ئیتاڵیا "کاڵچیۆ"، ئێوارەی ئەمڕۆ یانه‌ی یۆڤانتۆسی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو له‌ یاری لووتكه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی روبه‌ڕوی یانه‌ی رۆمای پایتەخت بووه‌وه‌.

له‌ گێمی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو یانه‌ بە چه‌ندین هێرشی به‌هێز رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه‌، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئه‌نجام بوو، گێمه‌كه‌ش به‌ بێ گۆڵ كۆتاییهات.

له‌ گێمی دووه‌مدا، رۆمای خاوه‌ن یاریگا و هانده‌ر توانی دوو گۆڵی له‌سه‌ر یه‌ك له‌ خوله‌كه‌كانی 62 و 80ـدا له‌ ڕێگه‌ی یاریزانان "میرالم پیانیچ" و "ئیدین دزیكۆ"ـەوە تۆمار بكات، هه‌رچه‌نده‌ یۆڤانتۆس له‌ خوله‌كه‌كانی 67 و 79ـدا دوو یاریزانی به‌ كارتی سور كرانه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام توانیشی له‌ خوله‌كی 88ـدا گۆڵێك له‌ رێگه‌ی یاریزان "پاولۆ دیبالا"ـەوه‌ تۆمار بكات، بەڵام ئه‌م گۆڵه‌ هیچ سوودی پێنه‌گه‌یاندن و به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك یارییه‌كه‌یان دۆڕاند.

شایەنی باسە ئه‌وه‌ بۆ جاری دووه‌مه‌ له‌سه‌ر یه‌ك یانەی یۆڤانتۆس تووشی شكست ده‌بێت، دوای ئەوەی لە دەستپێکی ڕکابەرییەکان لە بەرامبەر یانەی ئۆدێنێزی لەسەر یاریگای خۆی دووچاری دۆڕانێکی لەناکاو هات.

إرسال تعليق