Ads (728x90)

جوانترین 10 مزگەوت لە جیهان / 10
لە هەموو جیهاندا، مزگەوتی جوان و سەرنجڕاکێش هەن، کە دەگمەنن لە ڕووی ئەندازەی بیناسازییەوە و، پۆڵێنبەندی و ڕیزبەندیکردنیان تا ڕادەیەك ئەستەمە.

لێرەدا لیستێك بۆ جوانترین 10 مزگەوت لە جیهان بڵاو دەکەینەوە (ڕەنگە بۆچوونەکان جیاواز بن لەسەر ڕیزبەندییەکە، چونکە هەر کەسێك تێڕوانینی تایبەتی خۆی هەیە بۆ جوانی).

مزگەوتی شین لە تورکیا (1):

ئەو مزگەوتە دەکەوێتە شاری ئەستەنبۆڵ، مزگەوتی "سوڵتان ئەحمەد" ی پێدەڵێن، بەڵام بە مزگەوتی شین دەناسرێ.

ئەو مزگەوتە لە سەردەمی "سوڵتان ئەحمەد" و لە ساڵانی (1609 - 1616) بنیاتنراوە و، شەش منارە و هەشت گومبەز لەخۆدەگرێت.

لە نهێنی جوانییەکانی ئەو مزگەوتە ئەوەیە، کە بە شێوەیەکی ئەندازەیی وا دروستکراوە کە توخمەکانی سەردەمی بیزانتی و ئیسلامی کۆدەکاتەوە.

هۆکاری ناونانیشی بە مزگەوتی شین بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە کاشی ڕەنگ شین لە ڕازاندنەوەی دیوی ناوەوەی مزگەوتەکە بەکارهێنراوە.

إرسال تعليق