Ads (728x90)

ژنە موسڵمانێكی باڵاپۆشی بوێر لە فەڕەنسا
ژنە موسڵمانێك لە فەڕەنسا، بە باڵاپۆشی و ڕووخسارپۆشییەوە دەچێتە سوپەر مارکێتێك بۆ کڕینی پێداویستییەکانی، پاش تەواوبوونی لە هەڵگرتنی کەلوپەلەکان، دەچێتە لای مێزی بەڕێوبەری سوپەرمارکێتەکە بۆ ئەوەی پارەکەی بدات.

لە پشت مێزەکە ئافرەتێکی سفور (بە ئەسڵ عەڕەب) لەسەر کورسی دانیشتووە و بە گاڵتەوە تەماشای ژنە باڵاپۆشەکە دەکا..!، ئینجا کەلوپەلەکان دەژمێرێ و دەیاندا بەسەر مێزەکەدا..!، بەڵام ژنە باڵاپۆشەکە زۆر لەسەرەخۆ ڕەفتار دەکا و خۆی ناڕەحەت ناکا، ئەوەش وادەکا ئافرەتە سفورە بە ئەسڵ عەڕەبەکە زیاتر توڕە بێت و ئارامی نەمێنێ و بە گاڵتەوە پێی بڵێ: ئێمە لە فەڕەنسا چەندین کێشە و قەیرانمان هەیە، ئەو حیجاب و لەچکەی تۆش یەکێکە لە کێشەکان..!، ئێمە بۆ بازرگانی لێرەین نەوەکو بۆ پیشاندانی دین و مێژوو، ئەگەر تۆ دەتەوێ مومارەسەی دین بکەی یان حیجاب بپۆشی، بڕۆوە بۆ نیشتیمانەکەت و لەوێ چۆنت حەز لێیە مومارەسەی دین بکە!.

ژنە باڵاپۆشەکە لە دانانی کەلوپەلەکان لەناو جانتاکەی وەستا و تەماشایەکی کرد..!، ئینجا لەچکەکەی لادا و دەموچاوی خۆی ئاشکرا کرد، کە قژکاڵ و چاوشین بوو!!.. بە بوێریشەوە بە ئافرەتە سفورەکەی وت: من لە باب و باپیرەوە فەڕەنسیم.. ئەوە ئیسلامەکەمە و ئەوەش نیشتیمانەکەمە.. ئەوە ئێوە دینەکەی خۆتان فرۆشتووە و ئێمەش کڕیومانە.. ئێمە خاوەن نیشتیمانین، ئێوەش بێگانەن..!.

إرسال تعليق