Ads (728x90)

میوەی ئێستا قەبارەی گەورەتر و سوودی کەمترە..؟!
لە بازاڕەکاندا سەوزە و میوە بە قەبارەی گەورەتر و ڕەنگی جوانتر دەبینین، بەڵام بە دڵنیاییەوە سوودەکانیان کەمترە بە بەراورد بە پەنجا ساڵ لەمەوبەر!.

ئەوەش هەمان قسەی توێژەری ئەمریکی "ڕۆنالد دیڤیس"ـە، کە توێژەرە لە پەیمانگای "کیمیای زیندەگی" لە زانکۆی "تەکساس".

"ڕۆنالد دیڤیس" لە توێژینەوەیەکی نوێدا دووپاتی لەوە کردووەتەوە، کە ئەو سەوزە و میوەی ئێستا هەیە، بڕێکی دیاریکراو لە کانزاکان و مادە خۆراکییەکان لەخۆدەگرێت، کە بە ڕێژەی (40,50%) کەمترە بە بەراورد بە پەنجا ساڵ لەمەوبەر!.

ئەو توێژەرە لە توێژینەوەکەیدا باسی ئەوەی کردووە، بڕی ئەو مەگناسیۆم و ئاسن و کالسیۆم و زەنەكەی لە بەرهەمە سروشتییەکانی ئێستادا هەیە، زۆر لەوە کەمترە کە لە سەردەمی باب و باپیرانمان لە بەرهەمە سروشتییەکانی ئەو کاتدا هەبووە.

توێژەرە ئەمریکییەکە دەڵێت، بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئەمڕۆ لە ڕووی قەبارەوە گەورەترن بە بەراورد بە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی جاران، بەڵام ئەو قەبارە گەورەییە لە مادەی وشك زیاتر هیچی تر نییە..!، چونکە ڕێژەیەکی نزمتر لە ڤیتامین و کانزاکان لەخۆدەگرێت، توێژەرەکە هۆکارەکانیشی بەستەوە بە شێوازە کشتوکاڵییەکان و فاکتەرە پەیوەندیدارەکان بە خاك و خۆڵ، کە ئەمانەش وایان کردووە، پێش ئەوەی بەرهەمەکە پێبگات، پێشوەختە لێبکرێتەوە.

إرسال تعليق