Ads (728x90)

ئاوازدانەرێکی هیندی بەناوبانگ بووە موسڵمان
ئاوازدانەری هیندی بەناوبانگ "یۆڤان شانکار ڕەجا"، لەسەر پەیجی خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر"، هەواڵی موسڵمانبوونی خۆی ئاشکراکرد.

بە گوێرەی پێگەی "تایمز ئۆف ئیندیا"، سەرچاوەیەکی نزیكیش لە "یۆڤان شانکار ڕەجا" ئەوەی پشتڕاست کردووەتەوە، کە "یۆڤان شانکار ڕەجا" پێش نزیکەی ساڵێك و پاش وەفاتکردنی دایکی بووەتە موسڵمان.

"یۆڤان شانکار ڕەجا" کە تەمەنی (34) ساڵە، لە شاری "تشینای" چوارەم گەورە شاری هیند لە ڕووی دانیشتووانەوە لەدایکبووە و، یەکێکە لە بەناوبانگترین ئاوازدانەرە هیندییەکان کە سەدان هەزاران فانی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەیە.

"یۆڤان شانکار ڕەجا" خاوەنی چەندین کاری هونەرییە، بە گرنگترین ئاوازدانەریش لە "سینەمای تامیلیە" دەژمێردرێ، کە مۆزیکی بۆ زیاتر لە (100) فیلم پێشکەشکردووە، دوای موسڵمانبوونیشی ناوی خۆی گۆڕی بۆ "محمد خالق یۆڤان".

إرسال تعليق