Ads (728x90)

وێنە و ڤیدیۆ: فڕۆکەیەك خێراترە لە دەنگ..!
خەڵك بەردەوام لەسەر ئەوە کێشەیانە کە کێ لە نزیك پەنجەرەی فڕۆکە دابنیشێت!.

بەڵام لەگەل فڕۆکەی "spike S-512" ئەو کێشەیە کۆتایی دێت، چونکە پەنجەرەکانی فراونن، بە پێچەوانەی ئەو فڕۆکانەی پەنجەرەکانیان بچووك و شێوە هێلکەیین.

نرخی فڕۆکەکە (60) ملیۆن دۆلارە، خێراترە لە دەنگ و، لە فڕۆکە تایبەتییەکان دەژمێردرێ و لە جۆری فڕۆکە بازرگانییەکان نییە، دەشتوانێ مەسافەی نێوان ویلایەتی لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکی و یابان لە دوازدە کاتژمێر بۆ پێنج کاتژمێر کورت بکاتەوە، واتە ماوەکە حەوت کاتژمێر کورت دەکاتەوە..!، سەرنشینانیش دەتوانن لەسەر دیواری فڕۆکەکە بە شێوازێکی دەگمەن تەماشای فیلمەکان بکەن.

وێنە و ڤیدیۆ: فڕۆکەیەك خێراترە لە دەنگ..!
درێژی فڕۆکەکە دەگاتە (131) پێ و بەرینی باڵەکانیشی دەگاتە (60) پێ، فڕۆکەکەش لە توانایدایە مەسافەی (7,408) كیلۆمەتر ببڕێت بەبێ وەستان، هەروەکو دەتوانی (12 - 18) سەرنشین هەڵبگرێت.

جێی ئاماژە بۆ کردنە، کە چاوەڕوان دەکرێ بە هاتنی ساڵی (2018)، ئەو فڕۆکە تایبەتە بكەوێتە بازاڕەکانەوە و خەڵك لە خزمەتگوزارییەکانی سوودمەند بن.

إرسال تعليق