Ads (728x90)

خۆشنووسێك قوڕئانی پیرۆز بە دەرزی و داو دەنووسێتەوە
خۆشنووسی سوری "محمد ماهر حاضری" لە شاری حەلەب، لە ساڵی (2000) دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی بێرۆکەکەی، کە نووسینەوەی ئایەتەکانی قوڕئانی پیرۆزە لەسەر قوماش بە دەرزی و داو.

ئەو لە پاش هەشت ساڵ توانی لە نووسینەوەی هەموو قوڕئانی پیرۆز سەرکەوتوو بێت، چوار ساڵیش وردبینی و پێداچوونەوەی بۆ کردووە، بەوەش بە دوازدە ساڵی تەواو توانیووێتی ئەو دەستکەوتە گەورەیە لە ژیانی خۆیدا تۆمار بکات.

"محمد ماهر حاضری" ڕۆژانە پێنج کاتژمێر سەرقاڵی تەواوکردنی پرۆژەکەی بووە، بەوەش توانیووێتی شاکارێکی دانسقە پێشکەش بە خەرمانی هونەری ئیسلامی بکات، سەبارەت بە جۆری داو و خەتی بەکارهێنراو لەو بەرهەمە ناوازەیەدا دەڵێت: داوەکە قامیشی ئاوزێڕکراوە، خەتەکەش هەمان ئەو خەتەیە کە لەسەر بەرگی قوماشی کەعبەی پیرۆزدا هەیە، بۆ پارێزراوبوونیشی هەموو قوڕئانەکە لەسەر پێستێکی تایبەت دانراوە کە بەرگێکی کارتۆنی تایبەتی بۆ دروستکراوە کە تەڕییەتی دەمژێت و بەکتریاکانیش دەکوژێت.

شایەنی باسە، ئەو قورئانەی "محمد ماهر حاضری" لەسەر قوماش بە دەرزی و داو نووسیویەتەوە، دابەشکراوەتە سەر دوازدە بەرگ، هەر بەرگێك دوو جوزئونیو لە قوڕئانی پیرۆز لەخۆدەگراێت، کێشی هەر بەرگێکیش (15 - 17) کیلۆگرامە، تێکڕای کێشی هەموو قوڕئانەکەش (200) کیلۆگرامە.

خۆشنووسێك قوڕئانی پیرۆز بە دەرزی و داو دەنووسێتەوە

إرسال تعليق