Ads (728x90)

پەرۆشی پێغەمبەر "د.خ" بۆ یارمەتیدانی گیانەوەران
پێغەمبەری خۆشەویستمان "دخ" وێڕای پەرۆشی زۆری بۆ ژیانی مرۆڤ، بەڵام گیانلەبەرەکانی دیکەشی فەرامۆش نەکردووە.

ئەوەتا بۆمان دەگێڕێتەوە و دەفەرموێ: پیاوێك بە ڕێگەیەکدا دەڕۆیشت و زۆری تینوو بوو، بیرێکی ئاوی بینی و ڕۆیشتە ناو بیرەکە و ئاوی لێ خواردەوە و هاتە دەرەوە، لەناکاو بینی سەگێك بەهۆی تینووێتییەکەیەوە زمانی دەرهێناوە و خۆڵ دەخوا!.

پیاوەکە وتی: ئەو سەگە هێندە تینووی بووە وەکو چۆن منیش تووشی ئەو تینووێتییە بووم..!، بۆیە چووە ناو بیرەکە و بە پێڵاوەکەی ئاوی بۆ سەگەکە هێنا و بە دەمیەوە گرت تا لە بیرەکە هاتە دەرەوە و ڕۆیشتە لای سەگەکە و ئاوەکەی دایێ..!.

بۆیێ خوای گەورە لە پاداشتی ئەوهەڵوێستەیدا، ستایشی ئەو پیاوەی کرد و لێیخۆشبوو، هاوڕێیان فەرموویان: ئەی پێغەمبەر خوا، ئایا لە گیانەوەرانیشدا پاداشتمان هەیە..؟!، پێغەمبەر "دخ" فەرمووی: فی كل كبِد رطبة أجرٌ، واتە: لە یارمەتیدانی هەر گیانەوەرێکی زیندوو، خوای گەورەی پاداشتی داناوە.

ئەو وتەی حەزرەت "دخ" هانمان دەدا، کە نەك هەر نابێ ئازاریان بدەین، بەڵکو دەبێ یارمەتی گیانەوەرەکان بدەین و بەزەییمان پێدابێنەوە.

إرسال تعليق