Ads (728x90)

جوانترین 10 مزگەوت لە جیهان / 9
لە هەموو جیهاندا، مزگەوتی جوان و سەرنجڕاکێش هەن، کە دەگمەنن لە ڕووی ئەندازەی بیناسازییەوە و، پۆڵێنبەندی و ڕیزبەندیکردنیان تا ڕادەیەك ئەستەمە.

لێرەدا لیستێك بۆ جوانترین 10 مزگەوت لە جیهان بڵاو دەکەینەوە (ڕەنگە بۆچوونەکان جیاواز بن لەسەر ڕیزبەندییەکە، چونکە هەر کەسێك تێڕوانینی تایبەتی خۆی هەیە بۆ جوانی).

مزگەوتی کریستاڵی لە مالیزیا (9):

ئەو مزگەوتە دەکەوێتە ناوچەی (Terengganu) لە مالیزیا، لە نێوان ساڵانی (2006 - 2008) بنایتنراوە، لە ساڵی (2008) بە شێوەیەکی ڕەسمی کراوەتەوە.

لە بنیاتنانی ئەو مزگەوتەدا، ئاسن و شووشە و کریستاڵ بەکارهێنراوە، ئەمەش وایکردووە مزگەوتەکە ببێتە تابلۆیەکی بیناسازی ناوازە لەسەر ئاستی جیهاندا.

إرسال تعليق