Ads (728x90)

بەهێزترین 10 زانکۆ لە جیهاندا / 9
لەو زنجیرە بابەتەماندا، لیستی باشترین 10 زانکۆ لە جیهان بڵاو دەکەینەوە، لیستەکەش بە گوێرەی سیستەمی "کیو ئێس" بۆ پۆڵێنبەندی زانکۆکان ئامادەکراوە، کە بە پێی هەمان ئەو سیستەمە، هەڵسەنگاندن بۆ زیاتر لە (700) خوێندنگا و زانکۆی جیهانی دەکرێت.

زانکۆی شیکاگۆ لە ئەمریکا (9)..

زانکۆی شیکاگۆ لە ساڵی (1890) لەلایەن کۆمەڵەی ئەمریکی مەعمەدانییە بۆ فێرکردن و جەمسەری نەوتی ئەمریکی و پیاوی خاوەنکار "جۆن ڕۆکفلەر" دامەزرێندراوە.

"جۆن ڕۆکفلەر" باسی ئەوەیکردووە، کە دامەزراندنی زانکۆی شیکاگۆ، باشترین کاری وەبەرهێنان بووە لە ژیانی خۆی.

زانکۆی شیکاگۆ بە درێژایی مێژووەکەی کاریگەری ئیجابی گەورەی هەبووە لەسەر خوێندنی باڵای ئەمریکی، ئەوەش لە میانی تەرکیز خستنە سەر بوارە مرۆیی و زانستییەکان لە چوارچێوەیەکی بەرفراوان.

إرسال تعليق