Ads (728x90)

پرۆژە یاسای سنووردارکردنی ئینتەرنێت لە تورکیا پەسندکرا
سەرۆککۆماری تورکیا "عەبدوڵا گول" لەسەر پێگەی تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند، بڕیاریداوە بە پەسندکردنی پرۆژە یاسای سنووردارکردنی ئینتەرنێت.

ڕەشنووسەکەی لەلایەن پەرلەمانتارانی پارت داد و گەشەپێدانەوە پێشکەش بە پەرلەمان کرا و، دوای مشتومڕێکی زۆر و ناڕەزاییەتی پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن، بە زۆرینەی دەنگ پەسندکرا و ئاراستەی سەرۆکایەتی کۆمار کرا.

بە گوێرەی ناوەڕۆکی پرۆژە یاساکە، چاودێریکردنی ئینتەرنێت توندتر دەکرێت، بە تایبەت ڕێگەدان بە دەستەی حکومی بۆ پەیوندییەکان بە پەکخستنی پێگە ئەلیکتڕۆنییەکان بەبێ گەڕانەوە بۆ بڕیاری دادگا.

پرۆژە یاساکە مشتومڕێکی زۆری لەناوەندە جیاوازەکانی تورکیا دروستکرد، بە تایبەت لە نێوان حکومەت و ئۆپۆزسیۆن، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش نیگەرانی لەسەر ئەو هەنگاوەی حکومەتی تورکیا دروستکرد و بە بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان وەسفکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی شەفافییەتی ئینتەرنێت، لە دوای چین و ئێران، تورکیا بە سێیەم وڵات دادەنرێت لە ڕووی سنووردارکردنی ئینتەرنێت و دروستکردنی فشار لەسەر بەکارهێنەرانی.

إرسال تعليق