Ads (728x90)

گۆرانیبێژێکی هیندی بەناوبانگ دەبێتە موسڵمان
دەستگاکانی ڕاگەیاندن لە پاکستان هەواڵی موسڵمانبوونی گۆرانیبێژی هیندی "هانس ڕاج هانس" یان ڕاگەیاند، کە بە یەکێك لە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکان لە گۆرانییە میلییەکانی "بەنجالییە" دادەنرێ.

"هانس ڕاج هانس" لە لێدوانێکییدا بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی پاکستان "INP" وتی: گوێی لە دڵی گرتووە کە بانگی کردووە بۆ موسڵمانبوون، ئەو هەروەها وتی: پێویستە مرۆڤ شوێن ئیسلام بکەوێ، چونکە ئایینی خۆشەویستی و ئاشتییە.

"هانس ڕاج هانس" دەڵێت: بە قووڵی دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لە ئایینی ئیسلام و خوێندنەوەی قوڕئانی پیرۆز، هەروەها بڕیاریشیداوە ناوی خۆی بگۆڕێت بۆ "محمد یوسف".

"هانس ڕاج هانس" لە "جالاندهار" لە بنەماڵەیەکی بەنجالییەی سیخییە لەدایکبووە، بە گوێرەی دەستگاکانی ڕاگەیاندن لە پاکستان "هانس ڕاج هانس" دەبێتە دووەم هونەرمەندی هیندی کە لە ماوەی دوو هەفتەدا بوونەتە موسڵمان، کە چەند ڕۆژێك لەمەوبەریش ئاوازدانەری بەناوبانگی هیندی "یۆڤان شانکار ڕەجا" هەواڵی موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند.

شایەنی باسە چەندین هونەرمەندی هیندی ناودار بوونەتە موسڵمان، لەناویاندا دەرهێنەری سینەمایی بەناوبانگ "جۆلزار" و ئەستێرەی پێشووی بۆلیۆد "مامتا کۆلکارنی".

إرسال تعليق