Ads (728x90)

گرانبەهاترین ئۆتۆمبێلی “یو ئێس ڤی“ لە جیهان
کۆمپانیای "بێنتلی" بەڕيتانی ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلە تازەکەیان، کە لە جۆرە بەرز و گرانبەهاکەیە، لە جۆری "یو ئێس ڤی" یە و ناوی "ڤالکۆن" هەڵدەگرێت.

بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانیش، بڕيار وایە لە سەرەتای ساڵی 2016 بخرێتە بازاڕەکانەوە، ڕێگە لە بەردەم جۆرێكی نوێ لە ئۆتۆمبێلەکان دەکاتەوە.

لە میانی ڕێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگای فڕانکفۆرت لەو مانگەدا، "کیڤین ڕۆز" بەڕێوبەری بەشی فرۆشتن لە کۆمپنیاکە ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلە تازەکەیان گرانبەهاترین و گەورەترین ئۆتۆمبێلی جۆری "یو ئێس ڤی" دەبێت لەسەر ئاستی جیهان و لە ئۆتۆمبێلی "ڕێنج ڕۆڤەر" گرانتر دەبێت.

کیڤین ڕۆز ڕاشیگەیاند، کاتێك ئۆتۆمبێلە تازەکەی کۆمپانیای "بێنتلی" کە لە جۆری "یو ئێس ڤی" یە و لە ساڵی (2016) دەکەوێتە بازاڕەکانەوە، لە (30%) کڕيارانی ئۆتۆمبێلی "ڕێنج ڕۆڤەر" بۆ لای خۆی پەلکێش دەکات.

بەڕێوبەری بەشی فرۆشتن لە کۆمپنیای "بێنتلی" ئەوەشی ڕاگەیاندووە، کە ئۆتۆمبێلە تازەکەیان بزوێنەرێکی دوازدە لوولەیی هەیە، کە هێزێك بەرهەم دەهێنێت بە ئەندازەی هێزی (575) بۆ (650) ئەسپ..!، هەروەکو ئۆتۆمبێلە تازەکە شێوەیەکی بەرزی هەیە و هەمان تواناکانی ئۆتۆمبێلی "ڕێنج ڕۆڤەر" ی هەیە لە ڕۆیشتن لە ناوچە سەختەکاندا.

إرسال تعليق