Ads (728x90)

ڤیدیۆ HD: گۆڵە جوانەکەی گاریس بێڵ
لە چوارچێوەی گەڕی بیست و پێنجی لالیگا، یانەی ڕیال مەدرید سەرکەوتنێکی گەورە و گرنگی بەسەر یانەی ئیلتش تۆمارکرد و بەهۆیەوە پێشەنگی لالیگای لە چنگ ڕکابەرە ئەزەلییەکەی بەرشەلۆنە دەرهێنا.

بەڵام خۆشییەکانی هاندرانی یانەی شاهانە هەر ئەوەندە نەبوو، بەڵکو یەکێك لە ساتە خۆشەکانی یارییەکە تۆمارکردنی گۆڵێکی ئێکجار جوان بوو لە سەرەتاکانی گێمی دووەمی یارییەکە لەلایەن ئەستێرە تازەکەی یانە شاهانە "گاریس بێڵ".

گۆڵە جوانەکەی "گاریس بێڵ" بە شووتێکی زۆر بەهێزەوە بوو کە خێراییەکەی گەیشتە (100.5) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و لە دووری (28,5) بوو، گۆڵەکەش بە یەکێك لە هەرە جوانترین گۆڵەکانی ئەو وەرزە دەژمێردرێ.

"گاریس بێڵ" لە کاتێکدا گۆڵەکەی تۆمارکرد کە یانەکەی بە گۆڵێك لە پێش یانەی مێوان بوو و پێویستی بە گۆڵی زیاتر هەبوو بۆ دڵنیابوون لە ئەنجامی یارییەکە.

إرسال تعليق