Ads (728x90)

باخچەی "دیاردە گەردوونییەکان" لە سکۆتلەندا
باخچەی دیاردە گەردوونییەکان لە سکۆتلەندا، لە ساڵی (1988) لەلایەن ئەندازیار و هونەرمەندی ئەمریکی "تشارلز گینکس" ەوە دیزاینکراوە، ئەوەش وەکو ڕێزلێنانێك لە هاوسەرە کۆچکردووەکەی.

بیرۆکەی شێوەی باخچەکە لە هێما زانستی و ماتماتیکییەکان وەرگیراوە و، دیمەنی سروشتی و تابلۆی داتاشراوی ماناداری لەسەر نەخشێنراوە.

باخچەکە ڕووەکی زۆر لەخۆناگرێت، بەڵام بەرجەستەی سیغە ماتماتیکییەکان و دیاردە گەردوونییەکان دەکات.

جێی ئاماژەدانە، کە "تشارلز گینکس" لە ئەمریکا لەدایکبووە، بە درێژایی چوار دەیەی ڕابردووش لە بەڕیتانیا کاریکردووە و، بە دیزاینە سەرسوڕهێنەرەکانیشی جێپەنجەی خۆی لە نەخشاندنی باڵاخانە و دیمەنە سروشتییەکانی ئەوێ داناوە.

باخچەی "دیاردە گەردوونییەکان" لە سکۆتلەندا

إرسال تعليق