لە دەستپێکی یارییەکانی قۆناغی شانزەی چامپیۆنسلیگدا کە دوێنێ شەو بەڕێوەچوون، لە یەکێك لە یارییەکاندا یانەی بایەرلیڤەرکوزنی ئەڵمانی میوانداری یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی کرد.
کەتیبەی ڕاهێنەر "لۆران بلان" توانیان بە بردنەوەیەکی گەورە و گرنگ (4-0) بگەڕێنەوە بۆ پایتەختی ڕووناکی.
لەو یارییەدا ئەستێرەی تۆپی پێی جیهان و یانەی پاریس سانجێرمان ئاستێکی بەرز و سەرنجڕاکێشی پێشکەشکرد و دوو گۆڵی جوانی تۆمارکرد، کە یەکێك لە گۆڵەکان بە لێدانێکی بەهێز بوو و وەکو مووشەك ئاراستەی تۆڕی گۆڵی یانە ئەڵمانییەکەی کرد.
بەو ئەنجامەش یانە پاریسییەکە هەنگاوێکی گەورەی بڕی بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتووی پاڵەوانێتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، هاوکات زەنگێکی مەترسیشی بۆ یانە ڕکابەرەکانی لێدا و ئەوەی نیشاندا کە یانەی پاریس سانجێرمان گرەوی لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەکە کردووە.

إرسال تعليق