هێڕشبەری نێودەوڵەتی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگڵتەڕا "واین ڕۆنی" گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیوی دیکە تازە کردەوە، بە گوێرەی ئەو گرێبەستە نوێیەش "واین ڕۆنی" تاوەکو ساڵی (2018) لە ڕیزەکانی یانەکە دەمێنێتەوە.
بە گوێرەی ڕۆژنامەی "زەسەن"، بە پێی گرێبەستە تازەکە، "واین ڕۆنی" دەبێتە گرانبەهاترین یاریزان لە ڕووی مووچەوە، کە بڕی (117) ملیۆن دۆلار بەدەستدەهێنێت، بەڵام یانەکە ئەوەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
هەروەها ڕۆژنامەکە ئاماژەیکردووە بەوەی، کە لە دەستپێکی وەرزی داهاتووەوە، "واین ڕۆنی" نیشانەی کاپتنی وەردەگرێت و سەرکردایەتی یانەکەی دەکات.

إرسال تعليق