Ads (728x90)

لە بەناوبانگترین گۆرانیبێژانی خۆرئاواوە بۆ باوەشی ئیسلام
ئەو یەکێك بوو لە بەناوبانگترین گۆرانیبێژانی خۆرئاوا، بەڵام پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراو وایلێکرد شۆڕەت و پارەوپوول و هەوادارانی فڕێ بدا و لە باوەشی ئیسلامدا بگیرسێتەوە.

چیرۆکی "کات ستیڤن" کە خەڵکی بەڕیتانیایە و دوای موسڵمانبوونی ناوی خۆی گۆڕی بۆ "شێخ یوسف ئیسلام"، چێژێکی تایبەتی تێدایە، ئەو حەزیکرد بە تەنیا گەشتێك بەناو دەریادا بکات، بۆیە سواری کەشتییەك بوو و خۆیشی بووە کەشتیوانەکەی.. بەڵام لە کاتی هەڵکردنی بادا، نەیتوانی کۆنتڕۆڵی کەشتییەکەی بکات..!، هیچ هێز و پەناگەیەکی شك نەبرد..!، تەنانەت نەیتوانی خۆی بە کەشتییەکەش هەڵبواسێ..!، نەشیتوانی هاواری تیمە فریاگوزارییەکان بکات..!، بەڵام لە کۆتاییەکەدا بێجگە لە میهرەبانی خودا هیچی دیکەی نەبینی خۆی پێ هەڵبواسێ!.

بۆیە لەگەڵ خۆی کەوتە قسە و وتی: خودایە، ئەگەر ڕزگارم ببێ، ئایینە ڕاستەکەت سەردەخەم، وێڕای ئەوەی کە هیچیشی لەبارەی ئیسلام نەدەزانی، نەشیدەزانی ئایینە ڕاستەکە چییە..!، بەڵام ئەو قسەی خۆی کرد.

دەریا هێمن بووەوە، شەپۆڵەکان هێور بوونەوە، ئەویش بە سەرسوڕماوییەوە ڕزگاریبوو..!، چونکە ئەو باوەڕی وانەبوو خوای گەورە گوێی لە قسەکانی دەبێ یان ڕزگاری دەکا ئەگەر گوێی لە قسەکانی بێ!.

لە بەناوبانگترین گۆرانیبێژانی خۆرئاواوە بۆ باوەشی ئیسلام
دوای ڕزگاربوونیشی بە ترس و سەرسوڕماوییەوە گەڕایەوە بۆ ماڵەوە، چونکە تاقیکردنەوەی نغرۆبوون لە خەیاڵی جوودا نەدەبووەوە.

بەهۆی یەکێك لە کەسە نزیکەکانییەوە، دانەیەکی تەرجەمەکراوی لە قوڕئانی پیرۆزی دەستکەوت، کاتێك قوڕئانی پیرۆزی خوێندەوە، بۆی دەرکەوت و زانی کە ئیسلام ئایینی ڕاستییە، بۆیە شۆڕەت و پارەوپوول و هەوادارانی فڕێدا و دەستبەجێ موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند و وتی: لەمەودوا کاردەکەم بۆ سەرخستنی ئەو ئایینە.

کاتێکیش دەربارەی هۆکاری ناسینی ئایینی ئیسلام پرسیاریان لێکرد، ئەو لەڕێی قوڕئانی پیرۆزەوە ئیسلامی ناسیووە نەوەکو لەڕێی موسڵمانانەوە.

شایەنی باسە، "شێخ یوسف ئیسلام" لە بنەماڵەیەکی مەسیحی توندڕەو لەدایکبووە، باوکیشی زانایەکی مەسیحی بووە، لە هەرزەکارییەوە هاموشۆی کەنیسەکانی کردووە، خێزانەکەیان  لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکی گیرساونەتەوە، دوای تەواوکردنی خوێندن بووەتە ئامۆژگاریکارێکی ئایینی، ئەو خۆی دانیناوە بەوەی کە مەسیحییەکی دەمارگیر بووە و هەموو شتێکی لە ئیسلام بوغزاندووە.

إرسال تعليق