Ads (728x90)

تۆپە تازەکەی فیناڵی چامپیۆنسلیگ 2014 ئاشکراکرا
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، شێوەی تۆپە تازەکەی ئاشکراکرد، کە لە قۆناغی شانزەی چامپیۆنسلیگ تاوەکو یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا (2013/2014) ی پێ ئەنجام دەدرێت، کەوا بڕیارە یاری فیناڵ لە بەرواری (24/5/2014) ئەنجام بدرێت، کە لەسەر یاریگای یانەی "سپۆرتینگ لشبۆنە" لە شاری "دالۆش" لە پورتوگال مێوانداری دەکرێت.

جێی گوتنە، تۆپە تازەکە لەلایەن کۆمپانیای "ئەدیداس" ەوە دروستکراوە، کە وەکو نیشانەیەکی بازرگانی بەناوبانگ، کەلوپەل و پێداویستییە وەرزشییەکان دابین دەکات.

إرسال تعليق