Ads (728x90)

ڤیدیۆ: باڤارییەکان باڵادەستی خۆیان بەسەر تۆپوەشێنەکان نمایشکرد
لە دووەم ڕۆژی بەڕێوەچوونی یارییەکانی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا "چامپیۆنسلیگ"، دوێنێ شەو یانەی ئەڕسناڵی ئینگلیزی لەسەر یاریگای خۆی "ئیتیحاد" میوانداری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی کرد.

ڕووبەڕووبوونەکە هەر لە سەرەتای یارییەکەدا گەرموگوڕییەکی بەهێزی بەخۆیەوە بینی، چونکە هەردوو یانەکە بە نیازی بردنەوە هاتنە ناو یاریگا، ئەوەش وایکردبوو کەشوهەوای یارییەکە دراماتیکی بێت، هێڕشێك لێرە و یەکێکی تر لەوێ، یارییەکە سەرەتایەکی زۆر بەهێزی نیشاندا، ئەوە بوو لە کاتانێکی زوودا یانە لەندەنییەکە پەناڵتییەکی بۆ حیساب کرا، بەڵام لە جێبەجێکردنیدا "مەسعود ئۆزێل" سەرکەوتوو نەبوو، ئەوەش وایکرد باڤارییەکان دەفەرت وەربگرن و دەستپێشخەری بکەن و کۆنتڕۆڵی یاریگا بکەن، زۆری نەبرد ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ باڤارییەکان هەژمارکرد و گۆڵپارێزی یانە لەندەنییەکەی بە کارتی سوور کردە دەرەوە، بەڵام "داڤید ئەلەبا" نەیتوانی لە جێبەجێکردنیدا گۆڵ تۆمار بکات، لەگەڵ ئەوەش هاوسەنگی یارییەکە تێکچوو و کلیلی بەرژەوەندی یارییەکە کەوتە دەست یاریزانانی یانەی بایرن میونخ، گێمی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

لەگەڵ دەستپێکردنی گێمی دووەم، یانەی بایرن میونخ بە بەهێزییەوە و بە پلانی هێڕشبردن دەستیان پێکرد، ئەوە بوو لە چارەگی یەکەمی یارییەکەدا و بە لێدانێکی جوان و بەهێزی "تۆنی کرۆز" ەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، بەوەش ئەرکی "ئارسن ڤینگەر" و کەتیبەکەیان زەحمەتتر کرد، باڤارییەکانیش بەردەوام بوون لە هێڕشبردن، لە خولەکی (88) ی یارییەکەشدا، بە لێدانێکی سەری زۆر جوانی "تۆماس مۆلەر" ەوە، یانەی بایرن میونخ دووەم گۆڵی خۆیان تۆمارکرد و بەڕەکەیان لە ژێر پێی تۆپوەشێنەکانی ئەرسینال دەرهێنا.

بەو ئەنجامەش (2-0)، یانەی بایرن میونخ هەنگاوێکی گەورەی بڕی لە نزیکبوونەوە لە گەیشتن بە قۆناغی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا "چامپیۆنسلیگ".

إرسال تعليق