Ads (728x90)

کامەیان ساختەکار بوون، پەنیرفرۆشەکە یان میوەفرۆشەکە..؟!
پیاوێکی هەژار، خێزانەکەی لە ماڵەوە پەنیری دروست دەکرد، ئەویش لە شارەکەیان دەیفرۆشتە میوەفرۆشێك، بە پارەی پەنیرەکەش، پێداویستییەکانی ماڵەوەی لەو میوەفرۆشە دەکڕی.

ڕۆژێکیان خاوەن دوکانەکە گومانی لە کێشی پەنیرەکە بۆ دروستبوو، بۆیە هەڵسا بە کێشانی هەر پارچەیەك لە پارچە پەنیرەکان، لە ئەنجامدا بۆی دەرکەوت، کە پەنیرەکە، لەبری یەك کیلۆ، (900) گڕام بوو..!، بۆیەش زۆر لە پیاوە هەژارەکە توڕە بوو..!.

کاتێك لە ڕۆژی دوایی پیاوە هەژارەکە هاتەوە لای، خاوەن دوکانەکە بە تووڕەییەوە ڕووبەڕووی بوویەوە و پێیوت: جارێکی دیکە پەنیر لە تۆ ناکڕم، چونکە تۆ پەنیرەکە بە کێشی یەك کیلۆ دەفرۆشییە من، کەچی (100) گڕامی لە کیلۆیەك کەمترە؟!.

لەو وەختەدا، پیاوە هەژارەکە زۆر خەفەتبار بوو و سەری خۆی دانەواند، ئینجا بە خاوەن دوکانەکەی وت: گەورەم، ئێمە لە ماڵەوە تەرازوومان نییە، بەڵام من کیلۆ شەکرێكم لە تۆ کڕیبوو، هەر ئەو کیلۆ شەکرەشمان کردۆتە پێوانە بۆ کێشانی پەنیرەکەمان!!.

إرسال تعليق