Ads (728x90)

زێدان بژاردەیەکی نموونەییە بۆ مەشقدانەوەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا
ڕاهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی فەڕەنسا "دیدیە دیشامپ" پێیوایە، هاونیشتیمانە فەڕەنسییەکەی "زێنەددین زێدان"، بژاردەیەکی نموونەییە بۆ مەشقدانەوەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا.

"زێنەددین زێدان" کە ئێستا وەکو یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی "کارلۆ ئەنچیلۆتی" کاردەکات، سوود لە شارەزایی ئەوەی دوایی وەردەگرێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ببێتە ڕاهێنەر، هەر لەو بارەیەشەوە "دیدیە دیشامپ" پشتگیری هاوڕێکەی "زێنەددین زێدان" دەکات، کە نازناوی مۆندیالی (1998) یان بەیەکەوە بەدەستهێناوە، بۆ ئەوەی ئەرکی مەشقدانەوەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا وەربگرێت.

"دیدیە دیشامپ" دەڵێت: بەڵێ، مومکینە "زێنەددین زێدان" ببێتە ڕاهێنەری کەڵەشێرەکانی فەڕەنسا، بۆچی نا..؟!، ئەو بە شێوەیەکی باش لە بواری ڕاهێنەرێتییدا گەشە دەکات و پسپۆڕی بەدەستدەهێنێت، من پێموایە دەگاتە ئەو ئاستەی، کە ببێتە بژاردەیەکی نموونەیی بۆ مەشقدانەوەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا.

إرسال تعليق