Ads (728x90)

بەهێزترین 10 زانکۆ لە جیهاندا / 10
لەو زنجیرە بابەتەماندا، لیستی باشترین 10 زانکۆ لە جیهان بڵاو دەکەینەوە، لیستەکەش بە گوێرەی سیستەمی "کیو ئێس" بۆ پۆڵێنبەندی زانکۆکان ئامادەکراوە، کە بە پێی هەمان ئەو سیستەمە، هەڵسەنگاندن بۆ زیاتر لە (700) خوێندنگا و زانکۆی جیهانی دەکرێت.

پەیمانگای کالیفۆڕنیا بۆ تەکنەلۆژیا (10)..

پەیمانگای کالیفۆڕنیا بۆ تەکنەلۆژیا کە دەکەوێتە ویلایەتی "کالیفۆڕنیا" ی ئەمریکی، بە زانکۆیەکی تایبەت دادەنرێ.

زانکۆکە لە ساڵی (1891 ز) دامەزراوە، ئامانجیشی فراوانکردنی چوارچێوەی مەعریفەی مرۆیی کۆمەڵگایە، ئەوەش بە ڕێگەی سوودوەرگرتن لە توێژینەوە تێروتەسەلەکان لەگەڵ فێرکردن، بۆ ماوەیەکیش زانای گەورەی میسری "ئەحمەد زویل" وانەبێژ بووە لەو زانکۆیەدا، کە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵە لە کیمیادا.

إرسال تعليق