Ads (728x90)

لە نمایشکەری جلوبەرگەوە بۆ شاژنی موسڵمان..!
"کیندرا سپێرز" بە نمایشکەری جلوبەرگی بەناوبانگ و سەرکەوتوو دادەنرا، لە یەك ڕۆژدا بووە شاژنێکی موسڵمانی ناودار و بووە ڕکابەری هەموو شاژنە موسڵمانەکانی جیهان، پاش ئەوەی شووی بە فەرمانڕەوایەکی هیندی کرد.

نمایشکەری جلوبەرگی ئەمریکی بەناوبانگ "کیندرا سپێرز" شووی بە فەرمانڕەوا "ڕەحیم ئاغا خان" کرد کە کوڕە گەورەی "ئاغا خانی چوارەم" ە، لەسەر بنچینەکانی شەریعەتی ئیسلامیش ڕێوڕەسمی مارەبڕینیان بۆ ئەنجامدرا و، ئاهەنگێکی تایبەت و نهێنیشیان لە سویسرا بۆ ڕێکخرا.

لە نمایشکەری جلوبەرگەوە بۆ شاژنی موسڵمان..!
"کیندرا سپێرز" کە بە نمایشکەرێکی بەناوبانگ لە ڕیزی یەکەم دەناسرا، لە ئاهەنگی مارەبڕینەکەی جلوبەرگێکی کلاسیکی لەبەر کردبوو، لە هەمان ئاهەنگیشدا پارچەیەك لە هونەری ئیسلامیی سەدەی هەژدەم پێشکەشکرا.

شایەنی باسە "کیندرا سپێرز" تەمەنی (25) ساڵە و هەڵگری نازناوی بەکالۆریۆسە لە بەشی کۆمەڵناسی لە زانکۆی واشنتۆن، هاوسەرەکەشی "ڕەحیم ئاغا خان" تەمەنی (42) ساڵە، دوای موسڵمانبوون و شووکردنەکەشی، "کیندرا سپێرز" نازناوی "شاژن سەلوا" ی پێبەخشرا.

إرسال تعليق