Ads (728x90)

مواسەفاتی کاتژمێرە هۆشمەندەکەی ئەپڵ
وەکو دیارە هیچ سنوورێك بۆ پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆژیا نییە، ئەوەتا کۆمپانیای "ئەپڵ" بە نیازە کاتژمێرێکی هۆشمەند بخاتە بازاڕەکانەوە، کە ئێستا کار لەسەر گەشەپێدانی دەکات.

تایبەتمەندیی کاتژمێرە هۆشمەندەکەش ئەوەیە، کە ئاگاداری بەکارهێنەرەکەی دەکاتەوە ئەگەر تووشی تەنگەژە لەناکاوەکانی دڵ ببێت.

بە ئامانجی گەشەپێدانی تەکنەلۆژیایەکی تایبەت بە کاتژمێرە هۆشمەندەکەی، کۆمپانیای "ئەپڵ" هەڵساوە بە دەستنیشانکردنی ئەندازیاری دەنگی "تۆملینسۆن هۆلمان" بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەك کاتژمێرە هۆشمەندەکە ئامادە بکەن، کە بە ڕێگەی گوێگرتن لە کرداری ڕۆیشتنی خوێن، ئاگاداری بەکارهێنەرەکەی بکاتەوە ئەگەر تووشی تەنگەژە لەناکاوەکانی دڵ ببێت.

ڕاپۆرتێکیش لە ڕۆژنامەی "سان فرانسیسکۆ کرۆنیکل" ئاماژەی بەوە کردووە، کە تەکنەلۆژیاکە، بە ڕێگەی گوێگرتن لە کرداری ڕۆیشتنی خوێن، دەتوانێت شڵەژانەکان دیاری بکا، پاشانیش بەکارهێنەرەکەی لەوە ئاگادار بکاتەوە کە ڕەنگە تووشی تەنگەژەیەكی دڵ بووبێتەوە.

شایەنی باسە، ساڵانە نزیکەی (600) هەزار کەس بەهۆی تەنگەژە لەناکاوەکانی دڵ دەمرن، بۆیەش ئەو تەکنەلۆژیا تازەیەی کۆمپانیای "ئەپڵ" یارمەتیدەری پسپۆڕانی بواری پزیشکی دەبێت بۆ سنووردانان لە بەردەم تەشەنەکردنی ئەو حاڵەتە.

إرسال تعليق