Ads (728x90)

ورەبەرزی، وزەی سەرکەوتنەکانەشکستپێهێنانی کەسێك زۆر ئەستەمە، ئەگەر هیوابڕاوی لە ناخەوە شکستیپێنەهێنابێ.. بەڕاستی زۆر جوانە، ئەو وتەیە پێمان دەڵێ و فێرمان دەکا، پێویستە مرۆڤ لە ژیانییدا هێندە ورەبەرز بێ، کە بەرگەی هەموو سەختییەکانی ڕۆژگار بگرێت، هەرگیزیش نابێ خۆی لە ئاست سەختییەکاندا بە بچووکی ببینێت، بەڵکو دەبێ هەمیشە خۆی بە گەورەتر و بە ورەتر لە هەموو سەختییەکان بزانێت، بۆ ئەوەی لە سەرەنجامی ململانێکردن لەگەڵ مەینەتییەکاندا، ئەو براوە و دەستباڵا بێت، نەك ناخۆشییەکان زەفەری پێببەن و تێکیبشکێنن و، بە دۆڕاوی لە هاوکێشەی گەمەکان بێتە دەرەوە.

إرسال تعليق