Ads (728x90)

حەڕام چی لە حەڵال دەكا..؟!
پیاوێك هاتە لای پێشەوا شافعی و سكاڵای خراپی گوزەرانی خۆی بۆ كرد و وتی: بە كرێ لای كەسێك كار دەكەم بە پێنج دیرهەم، بەڵام ئەو بڕە پارەیە بەس نییە بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانم..؟!.

پێشەوا شافعی فەرمانی پێكرد بچێتە لای خاوەن كارەكەی و داوای لێبكات پارەی كرێی كاركردنەكەی بۆ چوار دیرهەم كەمبكاتەوە..!!، پیاوەكەش فەرمانی پێشەوا شافعی بەجێهێنا، سەرەڕای ئەوەی كە لە مەبەستی پێشەوا شافعی تێنەگەیشت!.

پاش ماوەیەك، پیاوەكە هاتەوە لای پێشەوا شافعی و سكاڵای ئەوەی لەلا كرد، كە گوزەرانی ژیانی باشتر نەبووە، سەرەڕای ئەوەی گوێڕایەڵی فەرمانەكەی كردووە!!، پێشەوا شافعیش جارێكی دیكە فەرمانی پێكردەوە، كە بگەڕێتەوە لای خاوەن كارەكەی و داوای لێبكات پارەی كرێی كاركردنەكەی لەبری چوار دیرهەم بۆ سێ دیرهەم كەمبكاتەوە..!!، پیاوەكە بە سەرسوڕمانییەوە ئامۆژگارییەكەی پێشەوا شافعی وەرگرت و ڕۆیشتەوە بۆ لای خاوەن كارەكەی!!.

پاش ماوەیەك، پیاوەكە هاتەوە لای پێشەوا شافعی و سوپاسیكرد بۆ ئامۆژگارییەكەی و پێیڕاگەیاند، سێ دیرهەمەكە بەشی پێداویستییەكانی دەكات و گوزەرانییەكەی باش بووە، بەڵكو زیادیشە..!، داواشی لێكرد نهێنی ئەو ئامۆژگارییە و كاریگەرییەكەی بۆ ڕوون بكاتەوە.

پێشەوا شافعی بۆی ڕوونكردەوە و پێیفەرموو، ئەو كارەی تۆ دەیكەی، شایەنی ئەوە نییە لە سێ دیرهەم زیاتر لە بەرامبەریدا وەربگریت، دوو دیرهەمەكەی دیكەش کە وەرتدەگرت و كاتێك تێكەڵ بە سێ دیرهەمەكەی دیكە بوو، حەڕام بووە و بەرەكەتەكەی نەدەهێشت!!، ئینجا پێشەوا شافعی فەرمووی:

جُمِعَ الحرامُ علي الحلا‌ل ليُكْثِرَهُ ،، دخل الحرامُ علي الحلا‌ل فَبَعْثَرَهُ!!
واتە: پارەی حەڕام خرایە سەر پارەی حەڵاڵ تا زیادی بكا، حەڕامەكە چووە سەر حەڵاڵەكە و پەرت و بڵاویكرد!!.

إرسال تعليق