Ads (728x90)

لە ئەڵمانیا، ڕێنماییەکانی شەونوێژ جێبەجێ دەکرێن
نەخۆشخانەیەك لە ئەڵمانیا، لە نیوە شەودا نەخۆشەکان هەڵدەستێننەوە بۆ ئەوەی لە ڕێڕەوەکانی نەخۆشخانەکەدا بێن و بچن، پاشان نەخۆشەکان جارێکی دیکە دەچن دەخەون.

پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە، نەخۆشخانەکە بۆچی بەو کارە هەڵدەستێ..؟!، چونکە پسپۆڕانی بواری پزیشکی بۆیان دەرکەوتووە،، کە مردنی کتوپڕ و نۆرەکانی دڵ لە کاتی نووستندا ڕوودەدەن..!، بەڵام نازانن کە لە ئایینەکەی ئێمەدا شەونوێژ هەیە، کە باشترە لە ڕێنمایی و هەنگاوە تازەکان لە نەخۆشخانەکانی ئەوان!!.

لە پەرتووکی "سیفاتە تاقیکراوەکانی ناوماڵ و نهێنییە سروشتییەکانی چاکبوونەوە ـ چاپی ساڵی 1993 ـ" هاتووە (ئەو پەرتووکە لەلایەن کۆمەڵێك دانەری ئەمریکییەوە نووسراوە)، هەڵسانەوە لەناو جێگا لە کاتی نیوەشەو و هەڵسان بە جووڵەکردنی سادە و هەندێك ڕاهێنانی وەرزشی سووك و شێڵانی سەرە پەنجەکان بە ئاو و هەناسەدان بە قووڵی، هەموو ئەمانە چەندین سوودی تەندروستییان هەیە!.

هەر کەسێك بە وردی سەرنج لەو ئامۆژگارییانە بدا، دەبینێ تەواو هاوشێوەی جووڵەکانی دەستنوێژ و نوێژکردنە لە کاتی شەونوێژدا..!، پێغەمبەری خۆشەویستیشمان "دخ" پێش هەموو ئەو توێژینەوە و ڕێنماییانە کەوتووە، کاتێك ئاماژەیکردووە و فەرموویەتی:

((علیكم بقیام اللیل فإنه دأب الصالحین قبلكم وقربة إلی الله تعالی ومنهاة عن الإثم وتكفیر للسیئات ومطردة للدا‌ء عن الجسد))

واتا: شەوان هەڵسنەوە بۆ شەونوێژ، چونکە شەونوێژ نەریتی پیاوچاکانی پێش خۆتانە، نزیکبوونەوەیە لە خوای گەورە، دوورخەرەوەیە لە تاوان، ڕەشکەرەوەیە بۆ گوناهەکان، لابەری دەرد و ناخۆشییەکانی جەستەیە.

إرسال تعليق