Ads (728x90)

"هالیلۆڤیش" بۆ ڕیزەکانی یانەی بەرشەلۆنە
یاریزانی لاوی کڕواتی ئاستبەرز و بەهرەمەند "خەلیلۆڤیتش" کە چاوەڕوانی داهاتووێکی پڕشنگداری لێدەکرێت، لەڕێی ئەکاونتی خۆی لەسەر پێگەی کۆمەڵایەتی "ئەنستیگرام" ەوە، هەواڵی چوونی بۆ ڕیزەکانی یانەی بەرشەلۆنە دووپاتکردەوە.

"خەلیلۆڤیتش" پەیامێکی سوپاسگوزاری و ماڵئاوایی بۆ یانەی پێشووی "دینامۆ زەگڕەب" لەسەر ئەکاونتەکەی جێهێشتووە و نووسیوویەتی: سوپاس بۆ هەموو شتێکی "دینامۆ زەگڕەب"، ئێستا وادەی ئەوەیە ڕووبکەمە ڕیزەکانی یانەی بەرشەلۆنە.

شایەنی باسە، "خەلیلۆڤیتش" ببووە جێگەی چاوتێبڕینی گەورە یانەکانی ئەوروپا، لەوانە: (بەرشەلۆنە، ئینتەرمیلان، مانچستەرسیتی، ڕیال مەدرید)، بەڵام دواجار یانەکە کەتەلۆنییەکە سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی تواناکانی و واژۆکردنی گرێبەستێك لەگەڵی بە بەهای (10) ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی پێنج وەرز.

إرسال تعليق