Ads (728x90)

گۆگڵ ناچارکرا فیلمەکەی دژ بە ئیسلام لە یوتیوب بسڕێتەوە
دادگای تێهەڵچوونەوەی ئیتیحادی ئەمریکی لە کالیفۆرنیا، فەرمانیکرد بە کۆمپانیای گۆگڵ، ئەو فیلمە لەسەر پێگەی خۆی لە یوتیوب بسڕێتەوە کە دژ بە ئیسلام بەرهەمهێنراوە و، لە ماوەکانی ڕابردووشدا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ناڕەزایەتییەکانی لەسەر پێگەی یوتیوب دروستکرد بوو.

بە زۆرینەی دوو دەنگ بەرامبەر دەنگێك، دادگا تانەکانی کۆمپانیای گۆگڵی ڕەتکردەوە، کە لە تانەکانییدا هاتبوو: سڕینەوەی فیلمی "بەڕائەتی موسڵمانان" بەرتەسککردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین و پێشێلکردنی دەستوری ئەمریکییە.

شایەنی باسە، فیلمە بەرهەمهێنراوەکە تۆمەتی ناڕەوای گەورەی لەسەر کەسایەتی حەزرەتی موحەممەد "دخ" دروستکرد بوو و، بە بەرنامەڕێژییەوە لە شکۆی کەسایەتییەکەی و ئایینی ئیسلامی دابوو، بەڵام دوای هەستکردن بە مەترسییەکانی کاردانەوەی موسڵمانان لە هەمبەر بڵاوبوونەوەی فیلمەکە لەسەر پێگەی یوتیوب، دەستەڵاتدارانی باڵا لە بواری دادوەری ئەمریکا بەو هەڵە کوشندەیەیان ڕاگەیشتنەوە و بڕیاری قەدەغەکردنیاندا لەسەر پێگەی یوتیوب.

إرسال تعليق