Ads (728x90)

جوانترین 10 مزگەوت لە جیهان / 7
لە هەموو جیهاندا، مزگەوتی جوان و سەرنجڕاکێش هەن، کە دەگمەنن لە ڕووی ئەندازەی بیناسازییەوە و، پۆڵێنبەندی و ڕیزبەندیکردنیان تا ڕادەیەك ئەستەمە.

لێرەدا لیستێك بۆ جوانترین 10 مزگەوت لە جیهان بڵاو دەکەینەوە (ڕەنگە بۆچوونەکان جیاواز بن لەسەر ڕیزبەندییەکە، چونکە هەر کەسێك تێڕوانینی تایبەتی خۆی هەیە بۆ جوانی).

مزگەوتی گەورەی Xi’an لە چین (7):

مزگەوتی گەورەی Xi’an لە چین بێجگە لەوەی یەکێکە لە جوانترین مزگەوتەکانی جیهان، یەکێکیشە لە کۆنترین مزگەوتەکانی وڵاتی چین، چونکە مزگەوتەکە یەکەمینجار لە ساڵی (742) لە هەرێمی Shaanxi دامەزراوە، بەڵام لە نێوان ساڵانی (1368 - 1398) چەندینجار نۆژەن کراوەتەوە.

مزگەوتەکە شێوەی کلاسیکی مزگەوتی نییە وەکو منارە و گومبەز، بەڵکو بە گوێرەی هونەری بیناسازی چینی بنیاتنراوە.

إرسال تعليق