Ads (728x90)

دوعای بەدەستهێنانی چاکەی دونیا و ئاخیرەت
چەندین دوعای گشتگیری کۆکەرەوە لەسەر زاری پێغەمبەری خۆشەویست موحەممەد (دخ) هاتوون، کە پێویستە موسڵمانان هەمیشە لە دوعاکانیاندا بیانخوێنن، تا لە بەدەستهێنانی چاکەی دونیا و ئاخیرەت سەرکەوتوو بن.

یەکێکیش لەو دوعا گشتگیر و کۆکەرەوانە، کە پێغەمبەرمان (دخ) ئامۆژگاری کچەکەی خۆی “فاتیمە” دەکات  و پێیدەڵێت: “چ شتێك ڕێگریت لێدەکات، کە گوێبگریت لەو وەسیەتەی پێشکەشت دەکەم..؟!، کە لە بەیانیان و ئێواراندا ئەو دوعایە بخوێنی...”.

دەقی ئەسڵی دوعایەکە:

((يَا حَيُّ يَا قَيُّومُ بِرَحْمَتِكَ أَسْتَغِيثُ، أَصْلِحْ لِي شَأْنِي كُلَّهُ ، وَلَا تَكِلْنِي إِلَى نَفْسِي طَرْفَةَ عَيْنٍ))

واتای ناوەڕۆکی ئەو دوعایە:

((خودایە، ئەی زیندووی بێسەرەتا و بێکۆتایی، ئەی هەڵسووڕێنەری کار و کرداری بوونەوەرەکان، داوات لێدەکەم بە بەخشندەیی خۆت، لە ناخۆشی و تەنگانەدا بە هانامەوە بێیت، هەموو کارەکانی دین و دونیام بۆ چاك بکە، بۆ چاوتروکانێکیش بۆ بێهێزی و بێدەستەڵاتیم بەجێمەهێڵە)).

إرسال تعليق