ئەستێرەی ئەستێرەکانی تیپی ڕیال مەدریدی ئیسپانی “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ”، نازناوی باشترین یاریزانی لە مێژووی خولی نایابی ئینگلیزی بۆ تۆپی پێ بەدەستهێنا، ئەوەش پاش ئەو ڕاپرسییەی ڕابیتەی ڕەخنەگرە وەرزشییەکانی ئینگلیزی ئەنجامیدا بوو.
ئەستێرەی پورتوگالی تەمەن ٣٠ ساڵ “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ”، لەو کاتەی لە ڕیزەکانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی یاری دەکرد، ئاستێکی ئێجگار سەرسوڕهێنەری پێشکەش دەکرد، کە سەرکردایەتی ئەو یانەیەی کرد بۆ بەدەستهێنانی چەندین دەستکەوت و نازناوی گەورە، هەروەکو سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی ١١٨ گۆڵ لە ٢٩٢ یاری، کە بە درێسی شەیتانە سوورەکان ئەنجامیداون.
تۆڕی “دیفنسا سەنتڕاڵ” باسی ئەوەیکردووە، “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” کە بە “کاتیۆشای مادێرا” ناسراوە، بە بەدەستهێنانی ڕێژەی ٢٤%ـی دەنگەکان لە پێشەنگی ڕاپرسییەکەدا هاتووە و، پێش ژمارەیەکی زۆر لەو یاریزانانە کەوتووە کە خاوەن مێژووی دوورودرێژن لە جیهانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
ئەستێرەی فەڕەنسی و ئەفسانەی پێشووی یانەی ئەرسناڵ “تێری هێنری”، بە بەدەستهێنانی ڕێژەی ١٨%ـی دەنگەکان لە پلەی دووەمی ڕاپرسییەکەدا هاتووە، لە کاتێکدا ئەفسانەیپێشووی یانەی مانچستەر یونایتد “ڕایان گیگز” بە بەدەستهێنانی ڕێژەی ١٣%ـی دەنگەکان لە پلەی دووەمی ڕاپرسییەکەدا هاتووە.
شایەنی وتنە، “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” لە هاوینی ساڵی ٢٠٠٩ لە ڕیزەکانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزییەوە چووە ڕیزەکانی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی.

إرسال تعليق