بەمزووانە، لە "ڕوسیا" کتێبێک لەسەر باڵاپۆشی بڵاودەکرێتەوە، کە هەموو بابەتە پەیوەندیدارەکانی بە باڵاپۆشی "حیجاب" ئاشکرا دەکات، کە لە نووسینی فەیلەسوفی بەناوبانگی ڕوسی "عەلی فیاتشسلاف بۆلۆسین"ـە.
کتێبەکە باس لە گرنگی داپۆشینی سەر دەکات لەلایەن ژنانەوە لە ئایینەکانی ئیسلام و مەسیحییەت و یەهودییەت، تێیدا باس لە "حیجاب"دەکات لە ئیسلامدا، پاش گەڕانی وردبینانە لە سۆنگەی "حیجاب" لە قوڕئانی پیرۆز و سوننەتی پێغەمبەر "دخ".
کتێبەکە ڕا و بۆچوونی زانایانی موسڵمانان لەسەر هەستیارترین بابەتەکان لەسەر ئەو پرسە بڵاودەکاتەوە، وەکو: ئایا واجبە لەسەر ژنان "حیجاب"بپۆشن؟!، ئایا ژنان لە چ ساڵێک "حیجاب" بپۆشن؟!، ئایا ژنان ناچار دەکرێن "حیجاب"بپۆشن؟!، ئایا هەڵوێستی ئیسلام چییە لەبارەی ئەو ژنانەی "حیجاب" ناپۆشن؟!.
هەروەها کتێبەکە هەموو شتێک لەسەر باڵاپۆشی "حیجاب" و چۆنییەتی خۆداپۆشین دەخاتەڕوو، باس لەوەش دەکات ئایا "حیجاب" لەگەڵ وەرزش دەگونجێت یان نا؟!.
کتێبەکە باس لە بایەخی باڵاپۆشی "حیجاب"ـیش دەکات لە ڕووی پزیشکییەوە، هەروەها هەڵوەستە لەسەر سوودە تەندروستییەکانی باڵاپۆشی "حیجاب" دەکات بۆ ئافرەتی موسڵمان، هەروەکو تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە باڵاپۆشی "حیجاب" دیاردەیەکە لە دیاردەکانی پابەندبوون بە ئایین و، ڕەمزی ئافرەتی موسڵمانە لەسەر گوێڕایەڵبوونی بۆ فەرمانەکانی خوای گەورە و پێغەمبەر "دخ" و، کەڕامەت و شەڕەفی ئافرەت دەپارێزێت، دواتریش دەبێتە پارێزەری کۆمەڵگای کلاسیکی.
جێگەی نیشانەکردنە، کە کتێبەکە بە پشتگیری سندوقی پشتگیری ڕۆشنبیری ئیسلامی و فێرکردنی زانستەکان لە "ڕوسیا" بڵاوکراوەتەوە.

إرسال تعليق