Ads (728x90)

موژدە بدەن بەوانەی کلیکی چاکەن و قوفڵی خراپەن
لەو ڕۆژگارە ناخۆشەی ئێستاماندا، کە خراپە زاڵتر بووە بەسەر چاکەدا و، چاکەکاران کەمتر دەبینرێن بە بەراورد بە خراپەکاران، گرنگە بگەڕێینەوە بۆ ئامۆژگارییەکانی پێغەمبەری سەروەرمان موحەممەد (دخ)، بۆ ئەوەی لە ژێر ڕۆشنایی وتە پڕشنگدارەکانییدا بەرەو چاکە بڕۆین و لە خراپە دوور بکەوینەوە.

یەکێک لەو فەرموودە گرنگانەی پێغەمبەری سەروەر (دخ) ئەوەیە، کە موژدە بە چاکەکاران دەدات و، هۆشداریش دەداتە خراپەکاران، مرۆڤایەتیش سەرجەم لە سەرهەڵدان و تەشەنەسەندنی ئاژاوە ئاگادار دەکاتەوە ئەگەر پێچەوانەی ئەو ڕێنوێنییە زێڕینە مامەڵە بکەن.

((إِنَّ مِنَ النَّاسِ نَاسًا مَفَاتِيحَ لِلْخَيْرِ مَغَالِيقَ لِلشَّرِّ، وَإِنَّ مِنَ النَّاسِ نَاسًا مَفَاتِيحَ لِلشَّرِّ مَغَالِيقَ لِلْخَيْرِ، فَطُوبَى لِمَنْ كَانَ مَفَاتِيحُ الْخَيْرِ عَلَى يَدَيْهِ، وَوَيْلٌ لِمَنْ جُعِلَ مَفَاتِيحُ الشَّرِّ عَلَى يَدَيْهِ))

واتای فەرموودەکە: لەناو خەڵکدا کەسانێک هەن، کە کلیکی چاکە و قوفڵی خراپەن، هەروەها لەناو خەڵکدا کەسانێک هەن، کە کلیکی خراپى و قوفڵی چاکەن، جا دڵخۆشی و خۆشبەختی بۆ ئەو کەسانەی خوای گەورە کلیلی دەرگای چاکە و خێر و خۆشی لەناو دەستەکانیانی داناوە، هاوار و ڕۆڕۆ و ماڵوێرانیش بۆ ئەو کەسانەی شەیتان کلیلی دەرگای خراپە و بەڵا و ناخۆشی لەناو دەستەکانیانی دانراوە.

خوایە گیان، لێت دەپاڕێینەوە، کە بمانکەی بە کلیلی دەرگای هەموو چاکە و خێر و خۆشییەک بۆ خەڵک، پەناشت پێدەگرین لەوەی ببینە کلیلی دەرگای خراپە و بەڵا و ناخۆشی بۆ خەڵک.

إرسال تعليق