یەکسانبوونی سەلبی (٠-٠) باڵیکێشا بەسەر یاری لووتکەی هەفتەی ٢٣ـی خولی فەڕەنسی “لیگاوەن”، کە دوێنێ شەو هەردوو یانەی مۆناکۆ و لیۆنی لەسەر یاریگای “لویسی دووەم” کۆکردەوە.
سەرەڕای بوونی یاریزانی هێڕشبەری گەورە و ئاستبەرز لە هەردوو یانەکە، بەڵام یاریزانەکان بە درێژایی ٩٠ خولەکی یارییەکە چەندین دەرفەتی ئاسانی گۆڵ تۆمارکردنیان فەوتاند، بەوەش یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوونی سەلبی (٠-٠) کۆتاییهات.
لە ژێر ڕۆشنایی ئەنجامی یارییەکەش، هەردوو یانەکە خاڵەکانیان لە نێوانی خۆیان دابەشکرد، بەوەی یانەی لیۆن توانی کۆی خاڵەکانی بگەیەنێتە ٤٩ خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی فەڕەنسی “لیگاوەن”، یانەی مۆناکۆش کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٤٠ خاڵ لە پلەی پێنجەمی خشتەی ڕیزبەندییەکە، بە جیاوازی ٥ خاڵ لە پاش یانەی سانت ئیتیانی خاوەنی پلەی چوارەمی خشتەی ڕیزبەندییەکە دێت.
بە درێژایی هەردوو گێمی یارییەکە، هەردوو یانەکە هەموو تواناکانی خۆیان بۆ بردنەوە تاقیکردەوە، بەڵام بە هەدەردانی تۆپ لەلایەن یاریزانانی هەردوولا لە بەردەم گۆڵدا، ئەنجامەکەی بە یەکسانبوون کۆتایی پێهێنا.

إرسال تعليق