لە چوارچێوەی ڕکابەرییەکانی هەفتەی ٢١ـی خولی پلە یەکی ئەڵمانی "بۆندسلیگا"، یانەی بایرن میونخ سەرکەوتنێکی گەورەی لەسەر یاریگای "ئالیانز ئەرینا" بەسەر یانەی هامبۆرگ بەدەستهێنا.
یارییەکە بە بردنەوەی باڤارییەکان بە ئەنجامی (٨-٠) کۆتاییهات، بەوەش یانەی بایرن میونخ پێگەی خۆی لە پێشەنگی "بۆندسلیگا" قایمتر کرد و، پاریزگاریشی کرد لە جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ یانەی فۆلفسبۆرگی خاوەن پلەی دووەمی ڕیزبەندی.
گێمی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی (٣-٠) تەواو بوو، کە گۆڵەکان لەلایەن هەریەک لە یاریزانان "تۆماس مۆلەر" و "ماریۆ گۆتزە" و "ئاریین ڕۆبن"ـەوە تۆمار بکەن.
لە گێمی دووەمی یارییەکە، یاریزانانی یانەی بایرن میونخ دڵڕەقانەتر بوون، کە ئەنجامەکەیان بە پێنج گۆڵی دیکە زیاد کرد، دوای ئەوەی هەریەک لە یاریزانان "تۆماس مۆلەر" و "ماریۆ گۆتزە" و "ئاریین ڕۆبن" و "ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی" گۆڵەکانیان تۆمار کرد و، یارییەکەیان بە بردنەوەیەکی گەورە کۆتایی پێهێنا.

إرسال تعليق