پێویستە نوێژخوێن بە تەواوەتی لە بەردەم خوای گەورە ئامادە بێت، هەروەها دەبێ بە خشوعەوە نوێژ بکات و، نابێت وەکو کەڵەشێر لە سوجدەدا سەری بنێ بە زەوی و بەرزی بکاتەوە، چونکە ئەو کارەی لە کاری دڕووەکان دەچێت، کە پێغەمبەر "دخ" لەبارەیانەوە دەفەرمووێت: "ئەوە نوێژی دووڕووەکانە، دادەنیشێت چاوەڕێی خۆر دەکات تا دەکەوێتە بەرامبەر هەردوو قۆچەکانی شەیتان، ئەو کات هەڵدەستێت نوێژەکەی دەکات کە جووڵەکانی بەپەلەکردنەوە ئەدا دەکات و یادی خوای لە بیر نییە.
لیژنەی ئەمینداریەتی فەتوا لە خانەی فەتوای میسری وەڵامی پرسیارێکی داوەتەوە لەسەر حوکمی شەرعی پەلەکردن لە نوێژکردن، کە دەبێتە هۆی لەدەستدانی ڕوکنێک لە ڕوکنەکانی نوێژ، کە لەسەرەخۆیی "الإطمئنان"ـە لە جووڵەکاندا، وەڵامەکەش بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
لە "عوبادەی کوڕی ئەلسامت" خوا لێی ڕازی بێ هاتووە، پێغەمبەر "دخ" فەرموویەتی: ئەگەر پیاو نوێژەکەی بە تەواوی ئەنجامدا، بەوەی ڕکوع و سوجدەکانی بە شێوەیەکی تەواو ئەنجامدا، نوێژەکە دەڵێت: خوا بتپارێزێت وەکو چۆن منت پاراست، بەوەش نوێژەکەی بەرز دەکرێتەوە بۆ ئاسمان، بەڵام ئەگەر پیاو نوێژەکەی بە خراپی ئەنجامدا، بەوەی ڕکوع و سوجدەکانی بە شێوەیەکی تەواو ئەنجام نەدا، نوێژەکە دەڵێت: خوا بە فیڕۆت بدات وەکو چۆن منت بە فیڕۆدا ، ئینجا نوێژەکە دەپێچرێتەوە، وەکو چۆن جلوبەرگی کۆن دەپێچرێتەوە، ئینجا بە ڕوویدا دەدرێتەوە.
"الإطمئنان"ـیش وەکو زانایان دەڵێن: جێگیربوونی ئەندامەکانی جەستە و کەمێک وەستانە لە پاش بەرز بوونەوە لە ڕکوع و پێش سوجدە بردن، هەروەها لە پاش سوجدە بردن و پێش سوجدە بردنی دووەم، جا پێویستە نوێژخوێن لانیکەم بە قەد ماوەی وتنی یەکجار "سبحان ربی العظیم و بحمدە" یان "سبحان ربی الأعلى و بحمدە" بوەستێت، هەر چەند سوننەت وایە سێ جار ئەو تەسبیحاتە بڵێتەوە، بۆیە ئەگەر ئەو ڕوکنە "الإطمئنان" نەیەتەدی، نوێژەکە بەتاڵ دەبێت، جا ئەگەر نوێژەکە فەڕز بێت دەبێ دووبارە بکرێتەوە، چونکە بەبێ هاتنەدی ئەو ڕوکنە "الإطمئنان"، وەکو ئەوە وایە نوێژەکە نەکرا بێت.
جا ئەگەر پەلەکردن لە نوێژدا ڕەتکراوە بێت، درێژکردنەوەشی لەسەر خەڵک ڕەتکراوەتەوە، چونکە پێویستە لەسەر پێشنوێژکار نوێژەکەی قوڕس نەکات لەسەر نوێژخوێنەکان، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دەبێ ڕوکنەکان بە تەواوەتی جێبەجێ بکات، بەڵام ئەگەر پێشنوێژکار بە تەنیا بوو یان نوێژخوێنەکان ڕازی بوون، بۆی هەیە چەندی حەز بکات نوێژەکەی درێژ بکات، چونکە دەبێ ڕەچاوی ئەوە بکات کە لەناو نوێژخوێنەکانی پشت خۆی کەسانی نەخۆش یان خاوەن پێداویستی تایبەت هەبن.
خوای گەورە بەرزتر و زاناترە.

إرسال تعليق