هەندێک لە جوتیارە بەڕیتانییەکان سەرکەوتوو بوون لە بەرهەمهێنانی جۆرە "پیاز"ـێکی ڕەنگ سووری تام شیرین، کە بۆنی دەم و فرمێسک دروست ناکات.
جوتیارەکان، کە لە هەرێمی "بیدفۆردشیر"ـی بەڕیتانی دەژین، ڕوونیدەکەنەوە، کە بیست ساڵیان بەسەر بردووە بەدوای گەڕان بۆ چۆنیەتی بەرهەمهێنانی جۆرە "پیاز"ـێک، کە فرمێسک دروست نەکات، دوای گەڕان و تاقیکردنەوەش، توانیان جۆرە "پیاز"ـێکی ڕەنگ سووری تام شیرین بەرهەمبهێنن، کە تامی تیژى کەمترە و کەمتر فرمێسک دروست دەکات.
جوتیارەکان دووپات لەوەش دەکەنەوە، کە کەمکردنەوەی تامی تیژى پیازەکە، دەشبێتە هۆی کەمبوونەوەی شوێنەواری تامەکەی لەناو دەمدا، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە بوونی بۆنێکی ناخۆشی ماوەدرێژ لە پیازەکەدا نییە، وەکو ئەوەی لە پیازی ئاساییدا هەیە.
ئەو جۆرە نوێیەش لە پیازی ڕەنگ سوور و تام شیرین، لە کاتی کەرت کردنیدا بۆنی ناگاتە لووت، بەوەش نابێتە هۆی ئەوەی چاوەکانمان فرمێسک بکات، ئیدی خانمان و چێشتلێنەران لە گرفتێکی گەورە ڕزگاریان دەبێت.

إرسال تعليق