هەڵبژاردە تۆپی پێی کۆتدیڤوار نازناوی پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقیای بۆ ساڵی ٢٠١٥ بەدەستهێنا، کە پاڵەوانێتییەکە لەسەر خاکی غینیای ئیستیوائی سازکرا بوو، پاش ئەوەی توانی لە یاری کۆتاییدا سەرکەوتن بەسەر هەڵبژاردەی غانا بەدەستبهێنێت بە لێدانەکانی یەکلاییکەرەوە بە ئەنجامی (٩-٨) گۆڵ، لە کاتێکدا یەکسانبوونی سەلبی باڵیکێشا بەسەر تەواوی کاتی یاسایی یارییەکە.
لە دوو گێمی زیادکراویشدا، هیچ کام لە دوو هەڵبژاردەکە نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و بردنەوە بەدەستبێنن، ئەوەشیان بۆ لێهاتوویی و ئاستبەرزی یاریزانانی هێڵی بەرگری هەردوو هەڵبژاردەکە گەڕایەوە، بۆیە ناوبژیوان بڕیاریدا بە لێدانەکانی پەناڵتی ئەنجامەکە یەکلایی بکەنەوە.
یاریزانانی هەڵبژاردە تۆپی پێی کۆتدیڤوار سەرکەوتوو بن لە جێبەجێکردنی لێدانەکانی پەناڵتی، یاریزانانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی غاناش چەند لێدانێکی پەناڵتیان لەدەستدا و، فیلەکانی کۆتدیڤوار توانیان یارییەکە بۆ بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی بکەنەوە و بردنەوە بنەخشێنن.
شایەنی باسە، بەو بردنەوەیە و بەدەستهێنانی نازناوەکە، یاریزانانی هەڵبژاردە تۆپی پێی کۆتدیڤوار توانیان بۆ دووەم جار لە مێژووی خۆیان نازناوەکە ببەنەوە.

إرسال تعليق