زۆرجار گلەیی ئەوەیە لە خۆمان دەکەین، کە دوعاکانمان قەبول نابن!، بەڵام پێدەچێت هۆکارەکە خۆمان بین!، چونکە دوعاکردن شێواز و ئادابی تایبەت بە خۆی هەیە، کە دەبێت بە بایەخەوە لەبەر چاویان بگرین.
دەتوانین لێرەدا و لە چەند خاڵێکدا، پەنجە بخەینە سەر گرنگترین کلیلەکان، کە وا دەکەن دوعاکانمان قەبول ببن و، هەڵەکانمان لە دوعاکردن ڕاست بکەینەوە، کە لەوانەیە زۆربەمان بۆ لەمەودوا .
گرنگترین کلیلەکانی قەبول بوونی دوعا:
|| پێویستە دوعاخوێن ڕووی لە ڕووگە (قیبلە) بێت.
|| وا باشترە دوعاخوێن کاتێك دەپاڕێتەوە، دوعاکانی سێ جار دووبارە بکاتەوە.
|| دوعاخوێن ناوە جوانەکان و سیفەتە بەرزەکانی خوای گەورە، یان کردەوەیەکی چاکی خۆی کە ئەنجامی داوە، یان دوعای پیاوچاکێك، بکاتە وەسیلە لە پاڕانەوە لە خوای گەورە.
|| پێویستە خواردن و خواردنەوە و جلوبەرگی دوعاخوێن حەڵاڵ بێت.
|| پێویستە دوعاخوێن لە کاتی خۆشی و ناخۆشی دوعا بکات و لە خوای گەورە بپاڕێتەوە، نەوەکو بە تەنها لە کاتە ناخۆشەکان.
|| پێویستە دوعاخوێن لە دوعاکانیدا بایەخ بدات بە کاتی دوعاکردنەکە، بۆ نموونە: دوعاکردن لە شەوی قەدری پیرۆز، دوعاکردن لە ماوەی کۆتاییەکانی شەو، دوعاکردن لە ماوەی نێوان بانگ و قامەت و لە دوای هەر نوێژێك، دوعاکردن لە کاتی بارانباریندا.
|| پێویستە ئەگەر دوعاخوێن شتێکی خەڵکی لەلایە و بە زوڵم لێی داگیر کردووە، شتەکە بگەڕێنێتەوە.

إرسال تعليق