Ads (728x90)

وانەیەکی مەزن لە ژیانی "زەکەریا" پێغەمبەرەوە
ژیانی پێغەمبەران (سڵاوی خوایان لەسەر بێت) پڕاوپڕە لە ئەزموون و تاقیکردنەوە و پەند و وانەی جۆراوجۆر، کە سوودبەخشن لە هەموو ئەو وێستگە و قۆناغانەی مرۆڤی موسڵمان لە ژیانیدا پێیاندا تێدەپەڕێت.

یەکێکیش لەو پێغەمبەرە خاوەن تایبەتمەندییە لە قاڵبوون لە نەهامەتییە جۆربەجۆرەکانی ژیان، پێغەمبەر "زەکەریا"ـیە، کە گرنگە هەر یەکێکمان بە هەڵوەستەی ڕاستەقینەوە لەسەر لاپەڕەکانی ژیانیدا وچانێک بدات و، لە بەهرەمەندی ئەوەوە ئیلهامی ئارامگرتن لەسەر ناخۆشییەکان وەربگرین.

"زەکەریا" پێغەمبەر (سڵاوی خوای لەسەر بێت) سەرەڕای بوونی سێ هۆکار بۆ نائومێدبوون لە ژیان، کە ئەوانیش لە قوڕئانی پیرۆزدا لەسەر زوبانی ئەو باسکراون، " لاوازی ئێسکەکانی، دەرکەوتنی مووی سپی لەسەر سەری، نەزۆکی هاوسەری ژیانی"، بەڵام وێڕای بوونی ئەو دەرگا داخراوانە، ئەو بە پەیوەستبوون بە خوای کردگار و، باوەڕی بەهێز و لەبننەهاتووی بە میهرەبانی پەروەردگاری تەعالا، ملکەچی ئەو ناڕەحەتییانە نەبوو و دەستی بەرەو ئاسمان بەرز کردەوە و فەرمووی:

"قَالَ رَبِّ إِنِّي وَهَنَ الْعَظْمُ مِنِّي وَاشْتَعَلَ الرَّأْسُ شَيْباً وَلَمْ أَكُن بِدُعَائِكَ رَبِّ شَقِيّاً"

واتای ئەو ئایەتە: "په‌روه‌ردگارم، به‌ڕاستی من ئێسکه‌کانم لاواز بوون و، قژی سه‌رم هه‌ر هه‌مووی سپێتی دایگرتووه‌، به‌ڵام من هه‌رگیز له دوعا و پاڕانه‌وه‌م له زاتی تۆ نائومێد نه‌بووم و، ده‌ستت نه‌ناوه به‌ڕوومه‌وه‌".

إرسال تعليق