Ads (728x90)

جنێو بە شەیتان مەدەن، چونکە...!
ئاگادار بن، جنێو بە شەیتان مەدەن...!، لەوانەیە ئەو زانیارییە بۆ هەندێکمان نامۆ بێت، زۆربەشمان ئەوە نازانین کە وتنی "خوا نەفرەت لە شەیتانەکەت بکات"، دەبێتە هۆی ئەوەی شەیتان خۆی بە گەورە بێتە بەرچاو.

سەرەڕای ئەوەی شەیتان لە قوڕئانی پیرۆزدا نەفرەتی لێکراوە، بەڵام زانایان دەڵێن نابێت جنێو بە شەیتان بدەین، نەک لەبەر ئەوەی خۆی بپارێزێت لە کارێکی حەڕام، بەڵکو لەبەر ئەوەی ئەگەر کەسێک جنێوی پێدا، شەیتان خۆی بە گەورە بێتە بەرچاو.

لەوبارەیەوە ئیمام ئەحمەد و ئەبو داود لە کەسێک دەگێڕنەوە، کە لە پشت پێغەمبەر "دخ" بووە، ئەو کەسە دەڵێت: من لە دوای پێغەمبەرەوە بووم "دخ" بە سواری گوێدرێژێک، گوێدرێژەکەم نسکۆی برد، منیش وتم: بەدبەخت و ڕووڕەش بی شەیتان، پێغەمبەر "دخ" پێیوتم: مەڵێ بەدبەخت و ڕووڕەش بی شەیتان، چونکە ئەگەر تۆ ئەوە بڵێی، شەیتان خۆی بە گەورە دێتە بەرچاو و خۆی بە گەورە دەزانێت و بە خۆی دەڵێت: بە بەهێزی خۆم بەسەریدا زاڵ بووم!، بەڵام ئەگەر وتت: بەناوی خوا "بسم الله"، شەیتان خۆی بە بچووک دێتە بەرچاو، تا ئەوەی خۆی بە بچووکتر لە مێشوولە دەزانێت!.

بۆیە باشترین ڕێگە ئەوەیە، کە پەنا بەخوا بگری "الإستعاذة"، کە وا ئەکات ئەوە زۆر گەورە و قوڕس بێت لەسەر شەیتان بە بەراورد بەوەی مرۆڤ نەفرەتی لێبکات یان جنێوی پێبدات، لە هەندێک فەرموودەی پێغەمبەریش "دخ" هاتووە، کە ئەگەر شەیتان مرۆڤی تووڕە کرد، ئینجا مرۆڤەکە جنێوی بە شەیتان دا، شەیتان خۆی بە گەورە دێتە بەرچاو و خۆی بە گەورە دەزانێت، هەروەها خۆشحاڵ دەبێت بۆ ئەوەی موسڵمان ڕێگەی چاکەی بۆ نەکرێتەوە، بۆیە شەیتان کەیفخۆش دەبێت کە زیانی بە بنیادەم گەیاندووە.

بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەو ڕاستییانە، پێویست نییە مرۆڤ نەفرەت لە شەیتان بکات یان جنێوی پێبدات، بەڵکو باشتر و بەسوودتر و گرنگتر وایە کە پەنا بەخوا بگرێ "الإستعاذة" لە خراپەی شەیتانی ڕەجمکراو.

إرسال تعليق