Ads (728x90)

خودایە، هێزم پێببەخشە بۆ لێبووردەیی و سوپاسگوزاریی
سروشتی مرۆڤەکان وایە، کە بە دوای تۆڵەسەندنەوەوەن، کاتێک ستەمکارێک ستەمیان لێدەکات، ئەوەش کارێکی پەسند نییە لە دیدگای شەرعی پەروەردگارمانەوە، چونکە دەبێ مرۆڤ بە دوای خۆخاڵیکردنەوە بێت لە گیانی تۆڵەسەندنەوە.

ئایینی ئیسلام و هەڵوێستی گەورە پیاوانی ئەو ڕێبازە بەرزە ڕێنوێنیمان دەکەن، کە لێبووردەیی بژاردە تەندروست و پەسندکراو و سەرکەوتووەکەیە، هەرگیز نابێت شوێنکەوتووانی بچنە ژێر باری فشارەکانی تۆڵەسەندنەوە، بەڵکو دەبێت بە ڕەنگی لێبووردەیی شوێنەوارەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ناخیان بسڕنەوە و، سروشتی ئەو لێبووردەییە بکەینە کاڵکەرەوەی سروشتە ناپەسندەکەی تۆڵەسەندنەوە.

لەو بابەتەماندا تیشک دەخەینە سەر دوعایەکی نایاب و گرنگ، کە ئەو ئامانجەی سەرەوەمان بۆ بەرجەستە دەکات و، بەرچاوڕوونیمان دەداتێ، کە لێبووردە بین، بە لێبووردەیی سوپاسگوزاری پەروەردگارمان دەبین و، ڕەزامەندییەکەشی بەدەستدێنین.

خودایە، توانام پێببەخشە تا بەهێزتر بم لە بەرامبەر ئەو كەسەی ستەمی لێكردووم، بۆ ئەوەی لێبووردەیی خۆم بكەم بە سوپاسگوزاری بۆ تۆ لە بەرامبەر ئەوەی لەو بەهێزترت كردووم.


لە دوعاکانی پێشەوای ئیمانداران ((عومەری كوڕی خەتتاب))

إرسال تعليق