لە یارییەکی داخراوی هەفتەی١٦ـی خولی ئیسپانی “لیگا”، درەنگانێکی دوێنێ شەو یانەی ڕیال مەدرید لەسەر یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ”، مێوانداری یانەی ئیشبیلەی هەرێمی ئەندەلوسی کرد، بەو هیوایە جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بۆ چوار خاڵ زیاد بکات.
سەرەڕای بوونی چەندین یاریزانی ئاستبەرزی پێکراو و ڕاگیراو وەکو کریستیانۆ ڕۆنالدۆ و لۆکا مۆدریچ و کلیبەر پیپێ لە ڕیزەکانی یانەی شاهانە، بەڵام یاریزانانی دیکەی مێرەنگێ بە بەهێزییەوە دەستیان پێکرد و، توانیان دەستپێشخەری بکەن لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا و دوو گۆڵ تۆمار بکەن، ئەویش لە ڕێگەی یاریزانان “جەیمیس ڕۆدریگز” لە خولەکی ١٢ و “خیسێ ڕۆدریگز” لە خولەکی ٣٦، گێمی یەکەمیش بە پێشکەوتنی شاهانەکان بەو ئەنجامە (٢-١) تەواو بوو.
لە گێمی دووەمدا، ڕیال مەدرید باشتر و بەهێزتر دەرکەوتەوە و چەندین دەرفەتی گۆڵ تۆمارکردنیان لە سەرەتاکانی ئەو گێمەدا لە کیسدا، دەستباڵایی یانەی شاهانەش بەرهەمدار بوو، چونکە توانیان تا ئاستێکی باش مەترسی لەسەر گۆڵی خۆیان کەم بکەنەوە، هەر چەندە یانەی ئیشبیلیە توانی لە خولەکی ٨٠ـدا گۆڵێک لە ڕێگەی یاریزان “ئیاگۆ ئەسباس خۆنکال”ـەوە تۆمار بکات، بەڵام یارییەکە بە بردنەوەی شاهانە بە ئەنجامی ٢ـ١ کۆتاییهات.
بەو ئەنجامەش یانەی ڕیال مەدرید توانی پێگەی خۆی لە پێشەنگی خشتەی ڕیزبەندیدا بە ٥٤ خاڵ بەهێزتر بکات، بە جیاوازی چوار خاڵ لە پێش ڕکابەرە سەرسەختەکەی یانەی بەرشەلۆنەوە دێت.

إرسال تعليق